به‌پێی زانیارییه‌كانی (كوردستان تیڤی) پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ جارێكی تر ئاوی ئیفراز سێی هه‌ولێر له هه‌مان شوێن چه‌ند جاری ڕابردوو، شكایه‌وه.
له‌م مانگه‌دا ئه‌مه سێیه‌مجاره ئاوی ئیفراز سێی هه‌ولێر له هه‌مان شوێن ده‌شكێت و چاك ده‌كرێته‌وه.
به شكانی جارێكی تری ئاوی ئیفراز سێی هه‌ولێر، 40%ی دانیشتووانی هه‌ولێر بێ ئاو ده‌بن.
لای خۆیه‌وه زه‌رده‌شت عه‌بدولخالق به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر دڵنیایی دایه هاووڵاتییان كه تیمه‌كانیان سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاوی ئیفراز 3 چاك ده‌كه‌نه‌وه و سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی شه‌مووش ئاو بۆ هاووڵاتییان به‌رده‌درێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.