سبه‌ی شه‌موو به كاتی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا له شاری لای ڤیگاس هه‌ردوو یانه ڕكابه‌ره‌كه‌ی ئیسپانیا به‌رشه‌لۆنه و ڕیال مه‌درید یارییه‌كی كلاسیكۆی دۆستانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌چوارچێوه‌ی خۆئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ وه‌رزی داهاتوو.
یارییه‌كه سبه‌ی شه‌موو به‌كاتی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌درێت، به كاتی كوردستانیش ده‌كاته به‌ربه‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌م كاتژمێر 6ی سه‌رله‌به‌یانی.
یارییه‌كه له‌نێو یاریگه‌ی ئه‌لیگیانت له شاری لاس ڤیگاس له ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه ده‌چێت و پێشبینیش ده‌كرێ هانده‌رێكی زۆری له‌نێو یاریگه بۆ بینینی یارییه‌كه ئاماده‌بن.
یانه‌ی ریال مه‌درید له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی داهاتوو له ڕۆژی سێشه‌می رابردووه‌وه له ئه‌مه‌ریكایه، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش دوێنێ پێنجشه‌م گه‌یشتۆته لاس ڤیگاس.
یانه‌ی ریال مه‌درید جگه له‌م یارییه به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه، ڕۆژی 26ی ئه‌م مانگه یارییه‌كی تری ئاماده‌كاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی كلۆپ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌دات، دواتر له 30 مانگ ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش به‌هه‌مانشێوه دوو یاریی دۆستانه و ئاماده‌كاری به‌رامبه‌ر یانه‌كانی یۆڤێنتۆس و نیۆیۆڕك ڕێد بۆڵز ئه‌نجام ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.