Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 14:36

4 پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە هەولێر بەهۆی گرانی نرخی خزمەتگوزارییەکانیان سزا دران

کوردستان TV
100%

چوار پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە پارێزگای هەولێر بەهۆی پابەندنەبوونیان بە کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزاری سزا دران.

دوای ئەوەی سەرۆکایەتی ئەندازەی کارەبای هەولێر نووسراوی ئاراستەی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر کرد بۆ سزادانی چوار پڕۆژەی نیشتەجێبوون کە پابەند نەبوونە بە کەمکردنەوەی نرخەکان، وەک لە نووسراوەکە دەرکەوتووە هەر چواریان سزا دران.

هەر بەپێی نووسراوەکە پڕۆژەکان پێکهاتوون لە، هەردوو پڕۆژەی نیشتەجێبوونی (كواترۆ) و (ئاسوودە) بە بڕی 7 ملیۆن دینار سزا دران، هەروەها پڕۆژەی نیشتەجێبوونی (پانک) بە بڕی ( 5 ) ملیۆن دینار سزا درا و پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ( گوندی ئەمریكی) بە بڕی ( 6) ملیۆن دینار سزا درا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.