Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 14:43

لە ڕووداوێکی هاتووچۆ منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ گیانی لەدەست دا و 2 کەسی دیکەش برینداربوون

کوردستان TV
100%

کاتژمێر 02:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22ـی 07ـی 2022 لەسەر ڕێگەی سەرەکی هەولێر- کەرکووک ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕووی دا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ.

فازڵ حاجی گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند: لەسەر ڕێگەی سەرەکی هەولێر- کەرکوک لە نزیک دۆڵەبەکرە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدای تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و لەدوای خۆکێشانی بە ڕاگرەکانی لاتەنیشتی ڕێگە و ڕۆیشتن لەسەریان، ئینجا بەرەو هەڵدێرێک ڕۆیشت و دواتر وەرگەڕا.

ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی ڕووداوەکە منداڵێکی 11 ساڵان گیانی لەدەست دا دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە سەرجەم قوربانییانی ڕووداوەکە ئەندامانی یەک خانەوادەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.