دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق ئاماره‌كانی ساڵی دوو هه‌زار و بیستی بڵاو كرده‌وه، جارێكی دیكه ڕێژەی هەژاری ئه‌مساڵ بۆ ڕێژه‌ی 25% به‌رزبووه كه به نزیك یازده ملیۆن هاووڵاتی عێراقی له خوار هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕێژەی هەژاری لە وڵاتەکە بۆ 25% بەرزبووەتەوە، حكوومه‌تی عێراقیش ده‌یه‌وێ له رێگەی بانكی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه چاره‌سه‌ری گرفتی هه‌ژاری له وڵاته‌كه‌ی بكات.
هەروەها دوای ئه‌وه‌ی داواکەی حکوومەتی عێراق بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز په‌سه‌ند كرا، بوودجەیەک کە بڕەکەی نزیکەی سێ سه‌د ملیۆن دۆلارە، ماوه‌ی وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه بۆ پێنج ساڵه، بۆ گەشەپێدانی ناوچە هەژارەکان لە عێراق ته‌رخانكرا ، ئەو بڕە پارانەی بۆ قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە تەرخانکراوە كه بریتین له ئاو، کارەبا، قوتابخانە، ڕێگەوبان.
هاوکات وەزارەتی پلاندانانی عێراق جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی گەشەپێدانی ئاشكرا كرد بە پاڵپشتی سندوقی كۆمەڵایەتی بۆ گەشەپێدان، بە ئامانجی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ دانیشتووانی ناوچە هەژارەكان لە سەرتاسەری وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.