Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 14:27

د.ڤالا فەرید: لە سێ ساڵی کابینەی نۆیەم وەڵامی 783 پرسیاری پەرلەمانمان  داوەتەوە

کوردستان TV
100%

بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، د. ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان لە گوتەیەکدا ئاماژەی بە گرنگترین کاروچالاکییەکانی دا کە ئەمەش دەقی گوتارەکەیەتی:

وەکو وەزارەتی هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، ئەرکمان بریتییە لە پارێزگاریکردن لە هاوسەنگی و هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان پەرلەمان و لە نێوان حکوومەت.

بەشداریکردنی حکوومەت لە ئەرکی پەرلەمان لە هەردوو پرۆسەی یاسادانان و چاودێریکردن بەردوام بووە. لە پرۆسەی یاسادان 25 پڕۆژەیاسامان ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کردووە لەماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەم کە پڕۆژەکان گرنگییەکی زۆریان هەیە لەسەر ئاستی رێکخستنی کاری وەزارەتەکان. جۆری دووەمی پرۆژەکان کە ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانمانن پەیوەستە بە خزمەتکردنی هاووڵاتییان بەشێوەیەکی راستەوخۆ، گرنگترین ئەو پڕۆژەیاسایانە، پڕۆژەیاساى پەروەردە بووە کە پەیوەستە بە پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان و  پرۆژەیاسای چەک بووە کە پەیوەست بووە بە نەهێشتنی هەڵگرتنی چەک بەبێ مۆڵەت و دانانی توندترین سزا بۆ ئەو کەسانەی کە بەبێ مۆڵەت چەک هەڵدەگرن، بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئەو تاوانانەی کە روودەدەن و یەکێک لەو یاسایانەی کە گرنگی خۆی هەیە لە سەر ئاستی تەندروستی، بریتییە لە یاسای نەهێشتنى مادەى هۆشبەر و پرۆژە یاسای چاکسازى و لە بواری دارایی کە بەشی زۆری لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێ كراوە بەخۆشحاڵییەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر سێ مانگ جارێک راپۆرتی خۆی لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کردووە و تیایدا دیاری کردووە کە چ کارێکی ئەنجام داوە لەسەر بواری چاکسازی و چەند خاڵ و مادەی کە لەناو یاساکەدا هاتوون جێبەجێ کراون.

سێیەم جۆری یاساکە کە پێشکەشمان کردووە بریتییە لە  ماف و ئەرکى هاونیشتمان بۆ نمونە پڕۆژەیاساى کار و کە پەیوەستە بە ماف و ئەرکی کرێکاران و تێیدا دیاری کراوە کە ماف و ئەرکەکانیان پارێزراو دەبێت وە هەروەها پڕۆژەیاسای ماف و ئیمتیازاتى کەمئەندام و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان کردووە بەخۆشحاڵییەوە پەرلەمانی کوردستان ئەو پڕۆژەیاسایەشی دەرچوواندووە. وە هەروەها ڕێکخستنەوە کۆمپانیا ئەمنییەکان کە پەیوەندیدارە بە رێکخستی کاری ئەمنی کە گرنگیی راستەوخۆی هەیە بە ژیانی هاووڵاتییانەوە ئەویشیان بەخۆشحاڵییەوە چووەتە بواری جێبەجێ كردن. وە یاساى دەستەى متمانەبەخشین بە دامەزراوە و پڕۆگرامەکانى پەروەردە و خوێندنى باڵا ئەویشیان یەکێکە لە پڕۆژەیاسا هەرە گرنگەکان کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستانی کرد.

ئەرکی دووەمی پەرلەمان کە بریتییە لە چاودێریکردن و بەشداریکردنی حکوومەت لە چاودێریکردندا بەشێوەیەکی زۆر کارا چالاک بووە و  لە سێ ساڵى کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پەرلەمانتارە بەڕێزەکان کە مافى چاودێریکردنى حکوومتیان هەیە، نزیکەى هەزار و 201 پرسیاریان ئاراستەى حکوومەت کردووە و ئێمەش لەلایەن خۆمانەوە هەموومان پرسیارەکانمان ئاراستەی وەزیری بەڕێزەکان کردووە و بۆمان دیاری کردوون کە بەپێى پەیڕەوی ناوخۆى پەرلەمانی کوردستان پێویستە لە ماوەیەکی دیاری کراودا وەڵامی پرسیارەکان بدرێنەوە و بەخۆشحاڵییەوە تا ئێستا  783 پرسیارمان وەڵام دراوەتەوە و وەڵامەکانمان ناردووەتەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان و لە ئێستا سەرقاڵى ناردنەوەی وەڵامەکانى کە لەلایەن وەزیرە بەڕێزەکانەوە وەڵام دەدرێتەوە.

حکوومەت بەردەوام لە ڕێگەى وەزیرە بەڕێزەکانەوە بەشدارى لە دانیشتنە تایبەتەکانى پەرلەمانى کوردستان کردووە کە تەرخان کرابوون بۆ گفتوگۆى کراوە لەسەر بابەتە دیاریکراوەکان لە لایەن پەرلەمانەوە.

ئێمە وەک وەزارەتى هەرێم بۆ کاروبارى پەرلەمان جگە لەو 25 پڕۆژەیاسایەى کە ئاراستەى پەرلەمانى کوردستانمان کردووە، ئێستا نزیکەى 10 پڕۆژە یاساى دیکەشمان ئاراستەى سکرتاریەتى ئەنجوومەنى وەزیران کردووە بە مەبەستى پەسەندکردنى لە نزیکترین کۆبوونەوەکانى ئەنجومەنى وەزیران و ناردنى بۆ پەرلەمانى کوردستان کە لە بەرژەوەندى هاونیشتمانیانى خۆشەویستدان.

هەر لەم سێ ساڵەى ڕابردوو و وەک وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پەرلەمان، زیاتر لە 47 جار ڕاستەوخۆ بەشدارى دانیشتنە فەرمییەکانى پەرلەمان و لیژنە تایبەتمەندەکانى پەرلەمانمان کردووە کە پەیوەست بووە بە هەردوو پڕۆسەى یاسادانان و چاودێریکردن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.