پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 22ـی 07ـی 2022 تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە و لە کاتی دەستگیرکردنی، دەستیان بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەریشدا گرتووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی ناوشار- ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی باداوە، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ش. ع. ر) دەستگیر کرد کە بەپێی ماددە (٤١٣) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.
ڕاشیگەیاند: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)دا گیرا.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگە کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.