ژمارەی ئەو ئەمریکییانەی هەفتەی رابردوو داوای نوێیان بۆ یارمەتی بێ‌کاری تۆمارکردووە بۆ سێیەم هەفتە لەسەریەک بەرزبووەتەوە و گەیشتووەنه‌تە لوتکەی هه‌شت مانگ له وڵاته‌كه، ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەندێک خاوبوونەوەی بازاڕی کار بەهۆی توندبوونەوەی سیاسەتی دراو و بارودۆخی دارایی.
وەزارەتی کار لە ئەمریکا رایگەیاند: داواکارییەکانی بۆ ده‌ستكه‌وتنی كار 7 هەزار کەس بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 251 هەزار کەس.
ڕۆیته‌رز بڵاوی كردۆته‌وه کە ته‌نیا له هه‌فته‌ی كۆتایی 240 هه‌زار كه‌س داوای كاری له حكوومه‌تی ئه‌مریكا كردووه، به‌ڵام ئابووریناسانی ئه‌مریكا ئه‌و رێژه‌ی بێكارییه‌ی هه‌یه به حاله‌تێكی مه‌ترسیداری سه‌ر دۆخی وڵاته‌كه نابینن.
ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا هەروەها باس له‌وه ده‌كه‌ن دۆخی خانووبه‌ره و بێكاری خراپترین دۆخی ئه‌مساڵه كه هاووڵاتییانی ئه‌مریكا تووشی بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.