Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 12:37

دژەتیرۆری کوردستان زانیاری لەسەر هێرشەکەی ئەمشەوی سەر سەربازگەی زێلکان دەدات

کوردستان TV
100%

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، سێ مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کران و لە نزیک سەربازگەکە کەوتنە خوارەوە.

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: کاتژمێر 09:20ـی شەوی هەینی 22ـی 07ـی 2022، سێ مووشەک لە جۆری گراد ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحییەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کران.

ڕاشیگەیاند: بە گوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لە مووشەکەکان لە نزیک سەربازگەکە کەوتووەتە خوارەوە و دوو مووشەکی دیکەشیان لە دەوربەری گوندی گوداد کەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.

دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە هەر بە گوێرەی زانیارییەکان سەکۆی مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی هیما سیتی لە شاری مووسڵ جێگیر کرابوون کە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕاڵی، تێیدا پێنج مووشەک ئامادەی هەڵدان کرابوون، بەڵام دووان لە موووشەکەکان نەتەقێندراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.