کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی شەممە لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شەممە، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان به گشتی ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووک له ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم.
هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێت له تۆماره‌كانی ڕۆژی پێشوو، خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش 10-8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبه‌ی شەممەی شاره‌كان بە پلەی سیلیزی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت :-
هەولێر: 40
سلێمانی: 39
دهۆک: 40
کەرکووک: 43
هەڵەبجە: 40
سۆران: 39
ڕاپەرین: 40
گەرمیان: 45
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.