Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 12:36

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ: لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەست پێدەکات

کوردستان TV
100%


ژمارەیەک ئۆتۆمبێڵ لە دەرەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون و بەھۆی ھەبوونی کێشەوە تۆمار نەکراون، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆش  رایده‌گه‌ێنێت، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ ھەر ئۆتۆمبێڵێک مەرجەکانی سەلامەتی تێدابن و کێشەی بچووکیان ھەبێت تۆمار دەکرێن و پرۆسەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێڵی کێشەدار دەست پێدەکات.
د. ھێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: پێشتر ژمارەیەکی بەرچاوی ئۆتۆمبێڵ ھاوردەی ناو ھەرێمی کوردستان کراون و بەھۆی ھەبوونی کێشەی سەلامەتی و نەبوونی مەرجی پێویست لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی ھاتووچۆ تۆمار نەکراون، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی گشتی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێڵانەی دەرکردووە و بڕیارە دوای دەرچوونی بەیانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی کێشەدار جێبەجێدەکرێت، بەڵام تەنیا ئەو ئۆتۆمبێڵانە دەگرێتەوە، کە کێشەی بچووکیان ھەیە.
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ده‌شڵێت: لە ھەموو بەڕێوەبەرایەتیەکی ھاتووچۆ لیژنەی پشکنین پێکدێت بۆ پشکنینی ھەموو ئەو ئۆتۆمبێڵانەی بەھۆی ھەبوونی کێشەوە تۆمار نەکراون و دوای پەسەندکردنی ھەر ئۆتۆمبێلێک دوای دەرچوونی لە پشکنین تۆمار دەکرێن .
د. ھێمن میرانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ دەست بە پرۆسەی پشکنین و تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کێشەیان ھەیە دەکرێت و تەنھا ئەوانەی کێشەی بچووکیان ھەیە دەگرێتەوە، چونکە نابێت ئۆتۆمبێڵ کێشەی گەورەی ھەبێت و مەرجەکانی سەلامەتی تێدا نەبن و تۆمار بکرێت، بڕیارەکە ئەو ئۆتۆمبێڵانە دەگرێتەوە کە تا رۆژی 4-7-2022 ھاتوونەتە نێو ھەرێمی کوردستان .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.