Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 12:29

پەرلەمان تاوتوێی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆ سەرخاكی عێراق دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 23-ی تەمموز،ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی جومعە عناد، وەزیری بەرگری و فوئاد حوسێن،وەزیری دەرەوە و سوپاسالاری عێراق ، تاوتوێی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆ سەرخاكی عێراق دەكەن .
وابڕیارە دانیشتنەكە لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ ساز بكرێت.
 جێگای ئاماژەیە ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو 20ـی 07ـی 2022 هاوینەهەواری پەرەخ لە سنووری زاخۆ تۆپباران كرا و بەهۆیەوە 9 كەس گیانی لەدەست دا و 23 كەسی دیكەش برینداربوون كە سەرجەمیان گەشتیاری عەرەبن، ئەمەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆی هێنا و توركیا تۆمەتبار كرا بە ئەنجامدانی هێرشەكە، لەبەرامبەردا توركیا تۆمەتەكانی ڕەتكردەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.