Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:27

ئێران 3 هاووڵاتی كوردی له‌سێداره‌دا

کوردستان TV
100%


سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر سێ هاووڵاتی كورد له‌ ئێران جێ به‌جێكرا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، سزای سێدارەی سێ بەندکراو بە ناوەکانی ڕوباب دانایی، ئەمیر ئۆجاقی و حەیدەر هەیبۆزادە کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست و بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 21 ى 7 ى 2022 لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمیر ئۆجاقی خەڵکی کرماشان بووە و 6 ساڵ پێش لە شاری مێهریز سەر بە پارێزگای یەزد دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

هەواڵدەریی حاڵ وەش کە هەواڵەکانی بەلووچستان بڵاو دەکاتەوە لەو بارەوە ڕایگەیاندووە کە ڕوباب دانایی خەڵکی یەزد و حەیدەر هەیبۆزادە (بەراهوویی) تەمەن 29 ساڵ خەڵکی شاری زابۆل بوون و بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.