Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:31

لەمانگێكدا سێ هه‌زار و 509 بوتڵ خوێن لەشاری سلێمانی ڕاكێشراوە ‌

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا  7.612 كەس سەردانی بانكی خوێن یان كردووە لەشاری سلێمانی و 3.509 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە و لەو ژمارەیە 862 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان و 686 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی تالاسیما و 663 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 388 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار ڕاكێشراوە.

مانگی ڕابردوو لەبانكی خوێن 4.883 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 3.700 پشكنینی تاقیگەیی و 3.782 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 7.429 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.


 

کوردستان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.