هاوشێوەی جگەرەی ئاسای و بگرە زیاتریش ،كێشانی جگەرەی ئەلیكترۆنی، مەترسی بۆ سەر تەندروستی دڵ و سی یەكان هەیە.
لە توێژینەوەیەكدا ئەوە خراوەتە ڕوو، لە هەنگاوێكی بەراوردكاریدا، جیاوازی نێوان جگەرەی ئاسایی و ئەلكترۆنی خرایە ڕوو، كە تیایدا دەركەوت، ئەوانەی جگەرەی ئاسایی دەكێشن، تەنها پێنج خولەك دووكەڵی زیانبەخشی جگەرە هەڵدەمژن، بەڵام ئەوانەی جگەرەی ئەلیكترۆنی دەكێشن، زیاتر لە نیو كاتژمێر دووكەڵی زیانبەخش دەچێتە ناو سییەكانییان.
توێژەرەوان دەڵێن بەوە گەیشتون خایاندنی ئەو ماوە زۆرەی دوكەڵی جگەرەی ئەلكترۆنی زیانێكی زۆرتر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، بەتایبەت جگە لە سیەكان، دڵ و خوێنبەرەكانیش دەكاتە ئامانج.
`
ژێدهر- تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.