Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 12:23

پۆلیسی نەجەف روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكان بڵاوكردەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای نەجەف وەڵامی ئەوەی دایەوە كە لە هەندێك سایتەكانی سۆشیال میدیادا بڵاوكرایەوە سەبارەت بە "بوونی هەوڵی كودەتا لە پارێزگاكە و هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكان".
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "جارێكی تر هەندێك پەیجی پارەدار و میدیای ساختە و پەیجی ساختە هەوڵی بەلاڕێدابردنی خەڵك و دەستكاریكردنی ئاسایشی پارێزگاكە دەدەن بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست و بێ بنەما".
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێمان خۆشە ئاماژە بە ئەوە بكەین كە هەموو ئەوەی لەم هەواڵەوە باسكراوە و باس دەكرێت، دەنگۆی ناڕاستە بە ئامانجی ناسەقامگیركردنی دۆخی ئەمنی و هاندانی ترس و دڵەڕاوكێیە لەناو خەڵكدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.