Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:22

هەواڵگری ئەمریكا : نزیكەی 15هەزار سەربازی رووسیا لە شەڕی ئۆكراینا دا كوژراون

کوردستان TV
100%

ویلیام بێرنز، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریكا خەمڵاندنی ئاژانسەكەی بۆ ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی سەربازانی ڕووسیا لە ئۆكرانیا ئاشكرا كرد.
بێرنز لە لێدوانێكیدا لە كۆڕبەندی ئاسایشی ئاسپێن لە كۆلۆرادۆ گوتی : پێشڕەوییەكانی هێزەكانی ڕووسیا بە تێچووی زۆرەوە هاتوون.
بێرنز ئاماژەی بەوەشكردووە، دواین خەمڵاندنەكان كە لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمریكاوە بڵاوكراونەتەوە باس لە نزیكەی 15 هەزار كوژراوی هێزەكانی ڕووسیا دەكەن و ڕەنگە سێ هێندەی ئەمەش بریندارهەبن .
لەو كاتەوەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا فەرمانی لەشكركێشی بۆ سەر ئۆكرانیای دراوسێی داوە، توانیویانە یەك لەسەر پێنجی ئەو وڵاتە كۆنترۆڵ بكەن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.