Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:08

بێرناردا پێراو ئه‌نێت كۆنتاڤیت گه‌یشتنه‌ یاری كۆتایی‌ پاڵه‌وانێتی تێنسی هامبۆرگ

کوردستان TV
100%


 له‌ پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی هامبۆرگی ئه‌ڵمانی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی ئاستی خانماندا، هه‌ردوو كچه‌ یاریزان بێرناردا پێرای ئه‌مه‌ریكی و ئه‌نێت كۆنتاڤیتی ئیستۆنی گه‌یشتنه‌ یاری كۆتایی.
 له‌ یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، بیرناردا پێرای پۆلێنكراوی هه‌شتاویه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ماریانا زانێڤسكای به‌لجیكی و پۆلێنكراوی حه‌فتاودووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ شه‌ش دوو، شه‌ش چوار بوو.
 پێرای ته‌مه‌ن بیست و حه‌وت ساڵ هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی دووه‌م نازناو له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی ده‌دات كه‌ به‌م دواییه‌ نازناوی پاڵه‌وانێتی بوداپێستی هه‌نگاری به‌ده‌ستهێناو ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م ده‌ستكه‌وتی كچه‌ یاریزانه‌كه‌ بوو له‌ پاڵه‌وانێتیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تێنسی خانمان، له‌ دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی هامبۆرگ بۆ خانمان، ئه‌نێت كۆنتاڤیتی ئیستۆنی و پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ناستازیا پۆتاپۆڤای ڕوسی و پۆلێنكراوی شه‌ستوسێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ یاری كۆتایی، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، حه‌وت پێنج بوو، یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌ نێوان كۆنتاڤیت و پێرا ده‌بێته‌ دووه‌م ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌م دوو كچه‌ تێنسزانه‌ له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ مانگێك كه‌ مانگی پێشوو له‌ قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی تێنسی ویمبڵدۆن به‌یه‌ك گه‌یشتن و كۆنتاڤیت به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا .
 


      

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.