Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 10:19

لەعێراقدا 31 حاڵەتی نوێی كۆلێرا تۆمار دەكرێت 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی تۆماركردنی 31 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆلێرا لە پارێزگاكانی بەغدا و زیقار-ی راگەیاند.
سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دامەزراوەكانی تەندروستی 31 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆلێرا-یان تۆماركردووە".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "18 حاڵەت لە بەغدا تۆماركراوە و 13 حاڵەتیش لە پارێزگای زیقار تۆماركراون.
بەدر ڕوونیشی كردەوە، "كۆی گشتی تووشبووانی كۆلێرا بووەتە 406 حاڵەتی پشتڕاستكراوە، كە سێ كەس گیانیان لەدەستداوە، دوو لە كەركوك و یەكێكیش لە بەغدا".
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.