Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 10:23

بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا: ژمارەیەک پەیمانگای پیشەیی ئەھلی دەکرێنەوە

کوردستان TV
100%


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خەریکی کردنەوەی ژمارەیەک پەیمانگای ئەھلییە و بریکاری وەزارەتەکەش  رایده‌گه‌ێنێت، پەیمانگاکان پیشەیین و لە پلان ھەیە لە ئاکرێ و گەرمیانیش زانکۆی نوێ بکرێنەوە.

د، عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پڕۆژەیەک ھەیە بۆ کردنەوەی ژمارەیەک پەیمانگەی ئەھلی لە ھەرێمی کوردستان، ئەو پەیمانگایانەی دەکرێنەوە زیاتر پەیمانگای پیشەیی دەبن، ئەگەر ئەمساڵیش قوتابی وەرنەگیرێن لەو پەیمانگایانەدا ئەوە بۆ ساڵی داھاتوو دڵنیاین قوتابی لەو پەیمانگا ئەھلیانە وەردەگیرێن.

بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتیشی: پلانمان ھەیە بۆ کردنەوەی دوو زانکۆی حکوومی لە ئاکرێ و گەرمیان، کردنەوەی ئەو دوو زانکۆیە لە قۆناغی کۆتاییدایە و ژێرخانی ھەردوو ناوچەش لەبارە بۆ کردنەوەی زانکۆ.

پەیوەست بە کردنەوەی زانکۆی ئەھلی، د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق ڕوونی کردەوەته‌وه‌: زانکۆی ئەھلی لەڕووی ژمارەوە بەپێی پێویستی ھەیە، خواستیش ھەیە بۆ کردنەوەی زانکۆی نوێ، بەڵام ئێمە کێشەمان لە بەشی ھەندێ زانکۆ ھەیە، چونکە ھەندێ بەش ھەن لە زانکۆ ئەھلیەکان قوتابی نایەوێ تێیاندا بخوێنێت، تەنھا پێویستمان بە گۆڕینی بەشەکانە و ھەبوونی ئەو ژمارە زانکۆیەی ئێستا بۆ ھەرێمی کوردستان کەم نین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.