Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 10:20

مانچستەریونایتد ئایندەی ئەنتۆنی مارسیالی هێرشبەرە فەڕەنسیەكەی لە ڕیزەكانی یەكلایی كردەوە

کوردستان TV
100%


یانەی مانچستەریونایتد ئایندەی ئەنتۆنی مارسیالی هێرشبەرە فەڕەنسیەكەی لە ڕیزەكانی یەكلایی كردەوە.
لەمبارەوە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاوی كردەوە كە بەرپرسانی مان یونایتد بە ڕاسپاردەی ئێریك تین هاگی و هۆڵەندی و ڕاهێنەری تیپەكەیان بڕیاریان داوە مارسیال بۆ وەرزی داهاتوو لە پێكهاتەی مانچستەر بمێنێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی یاریزانەكە لە نیوەی دووەمی وەرزی ڕابردوو بە شێوازی خواستن لە ڕیزی یانەی سیڤیلیە بوو.
 لەم هاوینەشداو لە كەمپی مەشقی شه‌یتانه‌ سووره‌كان، مارسیال توانی ببێتە جێگای سەرنج و ڕەزامەندی تین هاگی ڕاهێنەر كە لە سێ‌ یاری دۆستانەی ئامادەكاریدا لەبەرامبەر یانەكانی لیڤەرپول و مێلبۆرن ڤیكتۆری و كریستاڵ پاڵاس توانی سێ‌ گۆڵ تۆماربكات، مارسیالی تەمەن بیستوشەش ساڵ لە هاوینی ساڵی دووهەزاروپازدە لە یانەی مۆناكۆوە پەیوەندی بە مانچستەریونایتد كرد، پێشتریش لە ڕیزی یانەی لیۆن یاری كردووە.
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.