Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 10:21

عێراق داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەكات دانیشتنێكی بەپەلە سەبارەت بە دەستدرێژییەكانی توركیا ساز بكات

کوردستان TV
100%

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی عێراق نووسراوێكی سكاڵای بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش ناردووە و داوای لێكردووە دانیشتنێكی بەپەلە بۆ تاوتوێكردنی دەستدرێژییەكانی توركیا ئەنجامبدرێت .
لەكاتێكدا توركیا رەتیدەكاتەوە هیچ دەستێوەردانێكی لە بۆردومانەكەی سنووری ئیدارەی زاخۆ هەبێت، هاوكات وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت: هەموو ئاماژەكان بەرپرسیارێتی ئەنقەرە لە هێرشەكە پشتڕاست دەكەنەوە.


رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە ئەنجامی تۆپبارانكردنی هاوینە هەوارێك لە گوندی پەرەخێ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، 9 گەشتیاری عەرەب شەهید بوون و 23 كەسی دیكەش بریندار بوون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.