Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 10:23

بەربەستی كۆنكرێتی لەبەردەم باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا دادەندرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، بەربەستی كۆنكرێتی لەبەردەم بینای باڵیۆزخانەی توركیا لە ناوچەی سەوز، لە ناوەندی بەغدای پایتەخت ، دادەندرێت.
ئەو سەرچاوەیە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ میدیای عێراق رایگەیاند: بۆ رێگریگریكردن لە هەر حاڵەتێكی نائاساییدا، هێزە ئەمنییەكان بەربەستی كۆنكرێتیان لەبەردەم باڵەخانەی باڵیۆزخانەی توركیا داناوە. 
ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو 20ـی 07ـی 2022 هاوینە هەواری پەرەخ لە سنووری زاخۆ تۆپباران كرا و بەهۆیەوە 9 كەس شەهید بوون و 23 كەسی دیكەش برینداربوون كە سەرجەمیان گەشتیاری عەرەب بوون، ئەمەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆی هێنا و توركیا تۆمەتبار كرا بە ئەنجامدانی هێرشەكە، لەبەرامبەریشدا توركیا تۆمەتەكانی ڕەتكردەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.