Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 08:15

دەست بەسەر نزیكەی 15 ملیۆن حەبی هۆشبەردا گیرا

کوردستان TV
100%

لە بەندەری جەددە لە سعوودیە دەست بەسەر نزیكەی 15 ملیۆن دەنكە حەبی جۆی كاپتاگۆن گیرا كە لەناو ئامێرێكی بەرهەمهێنانی بلۆكی كۆنكرێتدا شاردرابوونەوە.
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن فەرمانگەی زەكات و باج و گومرگی سعوودیەوە بڵاوكراوەتەوە، زانیاریی لەبارەی ئەو بڕە زۆرەی حەبە هۆشبەرە دراوە كە لە بەندەری جەددە دەستی بەسەردا گیراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لە كاتی پشكنینی بارێك لە بەندەری جەددە، دەست بەسەر 14 ملیۆن و 978 هەزار حەبی كاپتاگۆن-دا گیراوە كە بە بە شێوەیەكی زیرەكانە لەناو ئامێری بەرهەمهێنانی بلۆكی كۆنكرێتدا شاردرابووەوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە بە هاوكاری لەگەڵ فەرمانگەی زەكات و باج و گومرگ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەكانی ماددە هۆشبەرەكان، كەسێك كە وەرگری بارەكە بووە، لە سعوودیە دەستبەسەر كراوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.