سه‌باره‌ت به یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد، ئێریك تین هاگی هۆڵه‌ندی و ڕاهێنه‌ری یانه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له په‌راوێزی كه‌مپی مه‌شقی مان یونایتد له ئوستڕالیا ڕایگه‌یاند كه بۆ به‌هێزكردن و توندوتۆڵكردنی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یان بۆ وه‌رزی داهاتوو پێویستیان به یاریزانی دیكه هه‌یه به تایبه‌تی له هه‌ردوو هێڵی ناوه‌ڕاست و هێرشبه‌ر.
له‌مباره‌وه تین هاگ گوتی، وه‌رزێكی دوور‌و درێژمان له‌پێشه‌و ده‌بێت پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز بۆ ڕكابه‌ریكردن له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان ئاماده‌بكه‌ین، ئێستاش له مێركاتۆی هاوینه داین و كاتی پێویستمان له‌به‌رده‌م دایه تا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی نوێ واژووبكه‌ین.
سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له ڕیزی مان یونایتد، تین هاگ ڕایگه‌یاند كه نازانێت بۆ وه‌رزی داهاتوو كریستیانۆ له ڕیزی تیپه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه یان نا.
ڕاهێنه‌ره‌كه ئاشكراشی كرد كه ئه‌و یاریزانانه‌ی ئێستا له ڕیزی یانه‌كه دان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن، هه‌ر كاتێكیش كریستیانۆ ئاماده‌بێت ئه‌وا له‌گه‌ڵ یاریزانانی دیكه‌ی تیپه‌كه ده‌ست به ڕاهێنان و ئاماده‌كاری ده‌كات.
ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ریونایتد نازانێت بۆ وه‌رزی داهاتوو كریستیانۆ له ڕیزی تیپه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه یان نا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.