Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 08:29

یانەی پوماس ئونامی مەكسیكی دانی ئەلڤێشی بەڕازیڵی گواستەوە ڕیزەكانی

کوردستان TV
100%


یانەی پوماس ئونامی مەكسیكی بەفەرمی دانی ئەلڤێشی بەڕازیلی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنای گواستەوە ڕیزەكانی.
 ئەلڤێش لە پرۆسەیەكی گواستنەوەی ئازاد دا پەیوەندی بە یانە مەكسیكیەكە كرد، ئەویش دوای ئەوەی لە كۆتایی وەرزی ڕابردوو گرێبەستە كورت خایەنەكەی لەگەڵ بارسا تەواوبوو، كارگێڕی یانەی پوماس ئونام لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد كە گرێبەستێكی بۆ ماوەی یەك ساڵ لەگەڵ ئەلڤێش واژووكردووەو گرێبەستەكە لە حوزەیرانی ساڵی داهاتوو تەواودەبێت.
 واش بڕیارە ئەلڤێش لە ڕیزی تیپە نوێیەكەیداو لە حەوتی مانگی داهاتوو لە یاری دۆستانەی جامی خوان گامبێرو لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆ ڕووبەڕووی بارسێلۆنای تیپی پێشووی خۆی ببێتەوە، ئەلڤێشی تەمەن سیی و نۆ ساڵ لە مێركاتۆی زستانەی ڕابردوودا گەڕایەوە ڕیزی بارساو شەش مانگ لە پێكهاتەی یانە كاتالۆنیەكە بوو.
 پێشتریش ئەم ئەستێرەیەی هێڵی بەرگری بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە ڕیزی بلاوگڕانا یاری كردووەو بیستوسێ‌ نازناوی لەگەڵ یانەكە بەدەستهێناوە، هەروەها ئەلڤێش لە كاروانی پیشەگەری خۆیدا، لە ڕیزی هەریەك لە یانەكانی سیڤیلیەو یوڤێنتوس و پاریس سانجێرمان و ساوپاولۆ یاری كردووە.
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.