جۆرجینیۆ ڤاینالدومی هۆڵه‌ندی و ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی پاریس سانجێرمان له جێهێشتنی تیپه‌كه‌ی و په‌یوه‌ندیكردن به ڕیزی یانه‌ی ڕۆما نزیك بۆته‌وه.
له‌مباره‌وه تۆڕی ده‌نگوباسی فوت مێركاتۆی فه‌ڕه‌نسی بڵاویكرده‌وه كه گفتوگۆی نێوان به‌رپرسانی هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمان و ڕۆما له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ڤاینالدوم بۆ ڕیزی یانه ئیتاڵیه‌كه پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه‌و ناوه‌ڕاستكاره‌كه‌ش ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه بچێته ڕیزی تیپه‌كه‌ی پایته‌ختی ئیتاڵیا.
هه‌مان سه‌رچاوه ڕوونیشیكرده‌وه كه پاریس سانجێرمان هه‌وڵ ده‌دات ڕۆما له‌سه‌د شه‌ستی مووچه‌ی ڤاینالدوم له‌ئه‌ستۆ بگرێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا، ڕۆما ده‌یه‌وێت له‌سه‌دا چلی مووچه‌ی یاریزانه‌كه خه‌رج بكات، هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی تۆڕی ده‌نگوباسی فوت مێركاتۆی فه‌ڕه‌نسی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوو یانه له‌مباره‌وه به ئاراسته‌یه‌كی دروست هه‌نگاو ده‌نێت و ڕۆماش هه‌وڵ ده‌دات یاریزانێكی بفرۆشێت تا گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره بۆ ڕیزه‌كانی خێراتر بكات، ڤاینالدومی ته‌مه‌ن سیی و یه‌ك ساڵ له هاوینی پارساڵ له یانه‌ی لیڤه‌رپوله‌وه په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی پێگه‌ی خۆی به به‌رده‌وامی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه بكاته‌وه بۆیه پێده‌چێت له‌م هاوینه‌دا ڕیزه‌كانی به‌جێبهێڵێت.
جۆرجینیۆ ڤاینالدوم ناوه‌ڕاستكاری پاریس سانجێرمان له جێهێشتنی تیپه‌كه‌ی و په‌یوه‌ندیكردنی به ڕۆما نزیك بۆته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.