یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مینیرۆی به‌ڕازیلی به‌فه‌رمی ئه‌نتۆنیۆ محه‌مه‌دی ڕاهێنه‌ری له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه له پێشبڕكێكانی ئه‌مساڵ، ئه‌نتۆنیۆ محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن په‌نجاودوو ساڵ له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی تیپه به‌ڕازیلیه‌كه‌ی وه‌رگرت، به‌ڵام یانه‌كه له جامی به‌ڕازیل ماڵئاوایی كرد‌و له خولی به‌ڕازیلیش نه‌تیوانی ئاستێكی شایسته پێشكه‌ش بكات.
ئه‌تله‌تیكۆ مینیرۆ چل‌وپێنج یاری به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌م ڕاهێنه‌ره ئه‌نجامدا كه له بیست و حه‌وت یاری سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو له سێزده یاری یه‌كسان بوو و پێنج یاریشی دۆڕاندووه.
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مینیرۆی به‌ڕازیلی به‌فه‌رمی ئه‌نتۆنیۆ محه‌مه‌دی ڕاهێنه‌ری له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.