Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 08:21

سەرۆكی ئەمریكا وەڵامی نامەیەكی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دایەوە

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نامەیەكی لەبارەی كێشەكانی هەولێرو بەغدا ئاراستەی جۆبایدن، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا كردبوو.
بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان 24 ،جۆبایدن لە وەڵامی نامەكەی مەسرور بارزانی دا داوای لە مستەفا كازمی، سەرۆكی وەزیرانی عێراق كردووە، كێشەكان چارەسەر بكات.
هەر بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموزی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی، گەیشتە بەغدا .
سەرۆكی حكومەت لە سەردانەكەیدا، لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی فیدرال و بەرپرسانی باڵای دیكەی عێراق كۆدەبێتەوە.
ئامانجی سەردانەكە، گفتوگۆكردنە لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێك بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دۆسیەی نەوت و گاز.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.