Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 08:32

سه‌رۆك بارزانی و كونسوڵی ڕووسیا پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان و ڕووسیایان ئاڵوگۆڕ كرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر دەكات
کوردستان TV
100%

ڕۆژی شەممە 23ـی تەمموزی2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئۆلێگ لڤین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد كە بە مەبەستی ماڵئاوایی و كۆتایهاتن بە ئەركەكانی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر سوپاسی حكوومەتی هەرێم و دامەزراوەكانی تری هەرێمی كوردستانی كرد كە لە ماوەی ڕابردوو هاوكار و یارمەتیدەری بوونە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرك و كارەكانی.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان و ڕووسیا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لەسەر پەرەپێدانی ئەوە پەیوەندیانە كرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.