ڕێنان ڤیكتۆر داسیلڤا یاریزانی یانه‌ی ڕێد بوڵ براگان تینۆی به‌ڕازیلی له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركرا، ئه‌ویش به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی به ڕووداوی هاتووچۆ كه گیان له‌ده‌ستدانی مۆتۆرسوارێكی لێكه‌وته‌وه.
ڕێنان ڤیكتۆر داسیلڤا یاریزانی یانه‌ی ڕێد بوڵ براگان تینۆی به‌ڕازیلی له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركرا، ئه‌ویش به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی به ڕووداوی هاتووچۆ كه گیان له‌ده‌ستدانی مۆتۆرسوارێكی لێكه‌وته‌وه.
ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر یه‌كێك له ڕێگاكانی شاری براگانكا پاولیستای وڵاتی به‌ڕازیل بوو كه ڕێنان ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به خێرایی لێده‌خوڕی و له‌ناكاو په‌ڕیه‌وه سایدی به‌رامبه‌رو به توندی خۆی به مۆتۆرسكیلێك كێشا ئه‌مه‌ش بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و مۆتۆرسواره‌ی له‌سه‌ر مۆتۆرسكیله‌كه بوو.
پۆلیسی به‌ڕازیل ڕایگه‌یاند كه یاریزانه‌كه به‌سه‌رخۆشی ئۆتۆمبێلی لێخوڕیووه‌و دوای ڕووداوه‌كه‌ش ئاماده‌نه‌بوو پشكنینی خواردنه‌وه كحولیه‌كانی بۆ بكرێت، واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ڕۆژانی داهاتوو ڕێنانی ته‌مه‌ن بیست ساڵ دادگایی بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.