Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 08:23

مەسرور بارزانی : نەخشە رێگای دەستووریمان هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان 

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای گەیشتنی بۆ شاری بەغدا لە توێتێكدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: خۆشحاڵم كە گەڕامەوە بەغدا، بەو پێیەی زۆر بابەت ماوە كە گفتوگۆی لەبارەیەوە بكەین.
هەروەها دەڵێت: نەخشە رێگای دەستووریمان هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە 17 ساڵە لەئارادان ، هەروەها چارەسەرێك كە لە بەرژەوەندی هەردوولادایە بە شێوەیەك كە خزمەت بە هەموو پارچەكانی وڵات بكات بە هەرێمی كوردستانیشەوە.
ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموزی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی، بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.
سەرۆكی حكومەت لە سەردانەكەیدا، لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی فیدرال و بەرپرسانی باڵای دیكەی عێراق كۆدەبێتەوە.
ئامانجی سەردانەكە، گفتوگۆكردنە لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێك بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دۆسیەی نەوت و گاز.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.