ئەمڕۆ شەممە 23ـی 07ـی 2022 وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بەرپرسی کاروباری وڵاتەکەی لە ئەنقەرە بانگ کردەوە بۆ بەغدا.
ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: بەرپرسی کاروباری عێراقمان لە ئەنقەرە بانگ کردەوە بۆ بەغدا و دووپاتیشی کردەوە کە هیچ ڕێککەوتنێکی ئەمنی و سەربازییان لەگەڵ تورکیا نییە.
ڕۆژی چوارشەممە 20ـی 07ـی 2022 ھاوینەھەواری پەرەخ لە سنووری زاخۆ تۆپباران کرا و بەھۆیەوە 9 کەس گیانی لەدەست دا و 23 کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان گەشتیاری عەرەبن، ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆی ھێنا و تورکیا تۆمەتبار کرا بە ئەنجامدانی ھێرشەکە، لەبەرامبەردا تورکیا تۆمەتەکانی ڕەت کردەوە.
هاوکات عێراق سكاڵای دژی تورکیا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش ناردووە و داوای لێ كردووە دانیشتنێكی بەپەلە بۆ تاوتوێكردنی "دەستدرێژییەكانی توركیا" ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.