ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی 07ـی 2022 ژمارەیەک لە بریندارانی تۆپبارانەکەی گوندی پەرەخ لە سنووری زاخۆ بەرەو بەغدا بەڕێکران.
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری 7 لە بریندارانی تۆپبارانەکەی گوندی (پەرەخ)ـی سنووری زاخۆیان بەرەو بەغدا بەڕێ کرد.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە بریندارەکان کرد و ڕایگەیاند: هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ چارەسەرکردنیان دەگیرێتەبەر تاوەکو بە تەواوی چاک دەبنەوە.
ڕۆژی چوارشەممە 20ـی 07ـی 2022 ھاوینەھەواری پەرەخ لە سنووری زاخۆ تۆپباران کرا و بەھۆیەوە 9 کەس گیانی لەدەست دا و 23 کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان گەشتیاری عەرەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.