لە پارێزگای واسیتی عێراق، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەوامی فەرمانبەران کەمکرایەوە.
لە نووسراوێکدا کە واژۆی محەمەد جەمیل مەیاحی پارێزگاری واسیت هاتووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بڕیار درا بە کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران بۆ ماوەی کاتژمێرێک.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە بڕیارەکە لە سبەی یەکشەممەوە 24ـی 07ـی 2022 تاوەکو 24ـی 08ـی 2022 جێبەجێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.