کەمێک پێش ئێستا گوندی مەرانێ لە سنووری ناحییەی چەمانکێ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومان کرا.
پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین: نزیک کاتژمێر 05:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 23ـی 07ـی 2022 گوندی مەرانێ لە سنووری ناحییەی چەمانکێی سەر بە قەزای ئامێدی لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردوومان کرا.
سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانیش پەیامنێرمان ئاماژەی بەوە دا کە تاوەکو ئێستا بە دروستی زەرەر و زیانەکان نازانرێ و دیاری نەکراوە .
جێی باسە، بەهۆی بۆردوومانە یەک لەدوای یەکەکانەوە هاووڵاتییانی گوندی مەرانێ، گوندەکەیان چۆڵکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.