Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 06:28

سەرۆکی حکوومەت لە گەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 23ـی 07ـی 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور کرا.

سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ وەکو قەوارەیەکی فیدراڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکرێت.

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، پشتگیریی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور دەربڕی کە لە بەرژەوەندی ھەموو ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.