ڕۆژی سێشەممە داهاتوو ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دیاریکردنی وادەیەک بۆ تاوتوێکردنی تۆپبارانکردنی گوندی پەرەخ کۆ دەبێتەوە.
ئاژانسی عێراقی (واع) بڵاوی کردەوە کە "سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی بە کەناڵی دەنگوباسی عێراقی ڕاگەیاندووە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وادەی دانیشتنی بەپەلەی بۆ هێرشەکەی سەر گوندی پەرەخ لە سنووری زاخۆ دیاری کردووە."
ئەمەش لەکاتێکدایە کە عێراق سکاڵای دژی تورکیا پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە و تۆمەتباری دەکات بە ئەنجامدانی هێرشەکە، لەبەرامبەردا تورکیا ئەم تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.