له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی مژار سه‌باره‌ت به پرسی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا ، نەهرۆ مەحمود- ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگه‌یاند: سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هێزی پشتبه‌ستن به ده‌ستوور هاتۆته به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا. به‌تایبه‌تی بۆ كێشه‌كانی نه‌وت و غاز، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین چاره‌سه‌ری گرفته‌كه بكه‌ین، له چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای باڵای دادوه‌ری، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تی دیكه‌ش هه‌یه باسی لێوه بكات و به پرسی گرنگ داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كلا بكرێته‌وه .
روونیشی كرده‌وه كه بارودۆخی سیاسی عێراق ناسه‌قامگیره، بۆیه زۆر پرسه‌كان به سیاسی كراون ، دۆسیه‌ی نه‌وت كراوه‌ته دۆسیه‌یه‌كی سیاسی .
نەهرۆ مەحموود- ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی راشیگه‌یاند كه حكوومه‌تی هه‌رێم به چه‌كی ده‌ستوور مامه‌ڵه له گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات له سه‌ر بنه‌مای ته‌وازن و ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت، ئه‌وه‌ش وای كردووه كه دانوستانه‌كانمان وه‌كو كورد، خاڵ له سه‌ر پیته‌كان دابنێین به‌رامبه‌ر به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی. فشار بخه‌نه سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو دۆسییه‌كان كه بوونی هه‌یه .
لای خۆیه‌وه محەمەد رەشید ئورمانی - چاودێری سیاسی رایگه‌یاند، كه ناكۆكییه‌كانی ناوه‌خۆ و ده‌سوه‌ردانی ده‌ره‌كی و كشانه‌وه‌ی كوتله‌ی سه‌دری بارودۆخه‌كه‌ی ئالۆز كردووه و ناسه‌قامگیری باڵی به سه‌ر عێراق كێشاوه . عێراق به‌رنامه‌یه‌كی راست و دروستی نییه و هه‌رێمی كوردستانیش بۆته قوربانی ئه‌و ناسه‌قامگیرییه .
روونیشی كرده‌وه، پێویسته ئه‌وجاره كورد به سۆز‌و عاتیفه مامه‌ڵه نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان زۆر پێشێلی یاسا‌و ده‌ستوور ده‌كه‌ن .
پێویسته حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، حكوومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بێت، دوور بێت له لایه‌نگیری و پشت به‌ستن به بڕیار‌و ده‌ستی ده‌ره‌كی .
ئه‌وه‌شی دركاند كه نابێت باوه‌ڕ به به‌ڵێنه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بكه‌ین، به‌ڵكو پێویسته ڕێككه‌وتنی تۆكمه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.