پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 23ـی 07ـی 2022 کەسێکیان دەستگیر کردووە کە خەڵکی بەنگلادیشە بە تۆمەتی دزینی 20 هەزار دۆلار.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژهەڵات، دوای ئاگادارکردنەوەیان کە لە ناوچەی پیشەسازی باکور بڕی (20 هەزار دۆلار) لە هاووڵاتییەک دزراوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد. و
ڕاشیگەیاند:هێزەکانمان توانییان بە ماوەیەکی کەم شوێنی تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن، دەرکەوت ئەنجامدەری تاوانەکە خەڵکی بەنگلادیشە و ناوی (م. ن. ح)ـە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.