سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 23ـی 07ـی 2022 پەیامێکی ئاراستەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و هاوخەمی لەگەڵ زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی ئێران دەردەبڕێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ ئيبراهيم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، هاوخەمی خۆی لەگەڵ زیانلێکەوتووان و لێقەوماوانی لافاوەکانی شاری ئیستهبانی سەر بە پارێزگای فارس-ی کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی چەندین کەس.
سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا، پرسە و هاوخەمی خۆی بە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و خەڵکی ئێران بەگشتی گەیاند بۆ ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە و هیوای خواست کە خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکاریان ببەخشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.