Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 06:30

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە 24ـی 07ـی  2022 پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەدوای نیوەڕۆوە ئەگەری بەرزبوونی تۆزێکی سووک هەیە لە هەندێ ناوچەدا بەهۆی زیادبوونی خێرایی با.

ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما بە 1 تاوەکو 2 پلە بەرز دەبێتەوە، خێرایى با 10 - 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با باکورى خۆرئاوا و مەوداى بینین / 7 - 9 کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی یەکشەممەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر  : 42

سلێمانی : 40

دهۆک  : 41

کەرکووک : 45

هەڵەبجە : 42

سۆران  : 38

ڕاپەرین : 41

گەرمیان : 47

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.