Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 06:41

ڕاگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر ئەو پێشمەرگەیەی لەلایەن حەشدی شەعبییەوە سووکایەتی پێ کرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە سووکایەتیکردن بە پێشمەرگەیەک لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بڵاو کردەوە، جەخت دەکاتەوە کە ئەم کردەوەیە جێگەی قەبووڵکردن نییە.

لە ڕاگەیەنراوەکە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 23ـی 07ـی 2022 لە ڕووداوێکی نەخوازراودا، مەفرەزەیەکی حەشدی شەعبی، هەڵیانکووتاوەتە سەر (پ.م ئەیمەن عەبدی جاسم) پێشمەرگەی لیوای 9ـی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.

ڕاشیگەیاند: دوور لە هەموو عورف و یاسایەک، ئەم مەفرەزەیە زۆر بەشێوەیەکی ناشیرین سوکایەتیان بەو پێشمەرگەیە کردووە و کاری نەشیاویان بەرامبەر ئەنجام داوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم کردەوەیە جێگەی قەبووڵکردن نییە، داوا لە هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک دەکەین کە دەستبەجێ لیژنەی  لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم پرسە پێک بهێنن و تۆمەتباران دەستگیر بکرێن و ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە، بۆ ئەوەی هیچ کەس و لایەنێکی تر هەوڵ نەدات ئەم جۆرە کردەوە ناشیرنانە دووبارە بکاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.