Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:38

به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 2 برا بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

شەوی شەممە23 ى 7 ى 2022، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ماڵتە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو برای کۆڵبەر بە ناوەکانی عەلی یوونسی و سەعدوڵڵا یوونسی 25 ساڵە خەڵکی گوندی گڵە سوورە بە سەختی بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە گوازراونەتەوە و سەعدوڵڵا کە پشتی پێکراوە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

هەروەها عەلی لاقی بریندار بووە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە. جێگای ئاماژەیە کە سەعدوڵڵا کە کوژراوە سێ مانگ پێش ئێستا ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە.

ئەم دوو کۆڵبەرە کە برای یەکتری بوون، هەر دوویان خێزاندارن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.