Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:22

ئاگركەوتنەوە مەترسی لەسەر هەزاران ماڵ لە ویلایەتی كالیفۆرنیا دروست دەكات

کوردستان TV
100%

بەپێی وەزارەتی دارستان و پاراستنی ئاگری كالیفۆرنیا ئاگرەكەی رۆژی هەینی لە ڕۆژئاوای پاركە نەتەوەییەكە لە ناوچەی ماریپۆسا دەستی پێكردووە و تا ڕۆژی شەممە گەیشتبووە نزیكەی 50 كیلۆمەتر.
لەوبارەیەوە دانیال پاتەرسن، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دارستانی نیشتمانی سیێرا، گوتی: فەرمانەكانی دەركردنی ماڵەكان ڕۆژی شەممە بۆ زیاتر لە 6 هەزار كەس كە لە ناوچەیەكی گوندنشین دەژین چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
پاتەرسن ئاماژەی بەوەشكردووە، زیاتر لە 400 ئاگركوژێنەوە لەگەڵ چەند هێلیكۆپتەرێكدا لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكاندان.
وەزارەتی دارستان و پاراستن لە ئاگری كالیفۆرنیا لە بەیاننامەیەكدا، رایگەیاندووە ، ئاگرەكە زیانی بە بینای نیشتەجێبوون و بازرگانی گەیاندووە و هەڕەشەی لە نزیكەی دوو هەزار بینا كردووە.
كالیفۆرنیا لەم ساڵانەی دواییدا ئاگری گەورەتری بەخۆیەوە بینیوە، چونكە گۆڕانی كەشوهەوا وایكردووە ناوچەكە لە سێ دەیەی ڕابردوودا گەرمتر و وشكتر بێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.