له میانه‌ی ئه‌و كه‌مپ و مه‌شقه ئاماده‌كاریه‌ی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سازیان كردوه‌و له‌یاری كلاسیكۆی دۆستانه هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی پاله‌وانی پارساڵی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا روبه‌رووی یانه‌ی بارسێلۆنا ركابه‌ره ته‌قلیدیه‌كه‌ی بوویه‌وه.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیگیانت ستادیۆم له ویلایه‌تی ڤیگاس به‌رێوه چوو كه تیایدا زیاتر له شه‌ست هه‌زار هانده‌ر ئاماده‌ی بینینی یاریكه بوون ،یاریزانانی هه‌ردوو یانه ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد‌و چه‌ند جارێكیش گه‌یشتنه سه‌ر گۆلی یه‌كتر ، له خوله‌كی بیست‌و حه‌وت رافینیای به‌رازیلی و یاریزانی تازه‌ی تیپه كاتالۆنیه‌كه تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی بارسێلۆنا تۆمار كرد و هه‌ردوو راهێنه‌ریش كۆمه‌لێك یاریزانیان له‌یاریه‌كه به‌شداری پێكرد به‌مه‌به‌ستی تاقی كردنه‌وه‌و ئاماده‌بوون بۆ یاریه‌كانی وه‌رزی داهاتوو .رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ریاڵ مه‌درید به‌رامبه‌ر به یانه‌ی كلۆپ ئه‌مه‌ریكای مه‌كسیكی یاری ده‌كات ، یانه‌ی بارسێلۆناش یاری داهاتووی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی یۆڤنتۆسی ئیتالی ده‌بێت له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.