له‌میانی كه‌مپێكی ئاماده‌كاری كه له وڵاتی ژاپۆن سازی كردووه‌و له یاریه‌كی دۆستانه‌دا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ئوڕاوا ڕێد دیامۆندزی ژاپۆنی بووه‌وه‌و یاریه‌كه‌ش له یاریگای سایتاما به‌ڕێوه‌چوو، له‌ئه‌نجامدا یانه‌ی پاریس سانجێرمان به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له خوله‌كی شازده‌دا، پابلۆ سارابیای ئیسپانی گۆڵێكی بۆ پاریس سانجێرمان تۆماركرد، پاشان كلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی لاوی تیپه پاریسیه‌كه گۆڵی دووه‌می پی ئێس جی له خوله‌كی سیی و پێنج به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاوشه‌شدا، یاریزان ئارناود كالیموندۆ گۆڵی سێیه‌می پاریسیه‌كانی تۆماركرد، به‌یانیش پاریس سانجێرمان دوایین یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری له‌م كه‌مپه‌دا له ژاپۆن له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی گامبا ئۆساكا ئه‌نجامده‌دات و له سیی و یه‌كی ئه‌م مانگه‌شداو له یاری جامی سوپه‌ری فه‌ڕه‌نسا ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی نانت ده‌بێته‌وه .
له یاریه‌كی دۆستانه‌دا پاریس سانجێرمان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئوڕاوا ڕێد دیامۆندزی ژاپۆنی تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.