Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:34

پشتگوێخستن ئازاری خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی عێراقی زیاتر كردووە

کوردستان TV
100%

ڕێژەی كەم ئەندامان لە عێراق زۆرە ، بە ڕێژەی 13%ی دانیشتوانی زیاتر لە 40 ملیۆن كەس خەمڵێندراوە . بەرزبوونەوەی ڕێژەكە لە ژێر ڕۆشنایی بەردەوامبوونی هۆكارەكانی وەك ڕووداوی هاتوچۆ، چەكی بێ مۆڵەت، ئەو شەڕانەی كە لە عێراق روویداوە. 
ساڵی رابردوو، ماجیدە ئەلتەمیمی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:ژمارەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە پێنج ملیۆن كەس تێدەپەڕێنێت.
ئاماژەی بەوەدا كە "ئەم بەشە بەهۆی نەبوونی ژینگەیەكی گونجاو رووبەڕووی ئازارێكی گەورە دەبنەوە.
هەروەها گوتیشی: ئەو مووچەیەی بۆیان تەرخانكراوە كەمە و سەرەتاییترین پێداویستییەكان ناگرێتەوە. 
لەم چوارچێوەیەدا، ئەحمەد موحسین تەمەن 52 ساڵ، كە دوای ئەوەی لە ساڵی 2008 لە شاری بەغدا لەلایەن میلیشیاكانەوە تەقەی لێكراوەو تووشی ئیفلیجبوون بووە، دەڵێت: بەدەست سەرگەردانی شەقامەكانی بەغدای پایتەخت ئازار دەچێژم و هیوادارم وەك زۆرێك لە وڵاتانی جیهان كە شەقامەكان تایبەت بكرێن بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.
هەروەها حوسێن عەلی سابت كە لە میانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەكانی گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەندی بەغدای پایتەخت، تەقە لە قاچی چەپی كراوە، كە بووە هۆی ئیفلیجبوونی تەواوەتی قاچی دەڵێت: لە كاتی چوونە ناو فەرمانگە حكومییەكان و چێشتخانەكان و تەوالێتە گشتییەكاندا ئازارێكی زۆر دەچێژێت بەهۆی گرنگینەدان بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.
لای خۆیەوە، حەنان قاسم، چالاكی مەدەنی و مافی مرۆڤ دەڵێت : كەمی ئەزموونی پزیشكەكان هەندێك جار دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان .
لە درێژەی قسەكانیدا دەشڵێت :زۆرێك لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە عێراق بەدەست چەندین نەخۆشی دەروونییەوە دەناڵێنن، وەك خەمۆكی و ئەوانی تر، كە كاریگەرییان لەسەر تەندروستییان هەیە. هەروەها دووپاتی دەكاتەوە كە لەماوەی ئەم دواییەدا هەندێكیان بەهۆی پەراوێزخستنیان و سەختی ژیانەوە خۆیان كوشتووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.