Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:35

ناز فەلەکەدین کاکەیی: شەفافیەت یەکێک بووە لە کارە دیارەکانی كابینه‌ی نۆیه‌م

کوردستان TV
100%

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لقی شەشی پارتی لە ئەورووپا لە ڕێگەی وێبنارەوە سیمینارێکی بۆ ناز فەلەکەدین کاکەیی، بەڕێوەبەری کتێبخانەی ھەولێر و دەوروبەری لەژێر ناوی (کابینەی نۆیەمی حکوومەت، سێ ساڵ دەستکەوت و تەسلیمنەبوون) ساز کرد و تێیدا ناز فەلەکەدین کاکەیی بەوردی تیشکی خستە سەر سێ ساڵەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و گوتی، شەفافیەت یەکێک بووە لە کارە دیارەکانی ئەم کابینەیە.

ناز فەلەکەدین کاکەیی، لە سەرەتای وێبنارەکەدا ڕایگەیاند: لە کابینەی نۆ کاری ستراتیجیی زۆر گەورە و گرنگ کراوە چ لە بواری دارایی و چ لە بواری بەڕێوەبردندا شەفافیەت یەکێک بووە لە کارە دیارەکانی ئەم کابینەیە و نەمانی ڕۆتین لە دامودەزگاکانی حکوومەتدا لە تەمەنی سێ ساڵیی ئەم کابینەیە و چۆنیەتیی کۆکردنەوە و زیادکردنی داھاتی ناخۆ بۆ ئەوەی بتوانین دەستکەوتی زیاتر بۆ کوردستان بەدەست بھێنین، لەوانە پێدانی مووچەی فەرمانبەران و جێبەجێکردنی پرۆژە سراتیجی و خزمەتگوزارییەکان و بە ئەلیکترۆنیکردنی دامودەزگاکانی حکوومەت و جێبەجێکردنی پرۆژەکانی خزمەتگوزاریی ھاتوچۆ و نەھێشتنی جەنجاڵی لەناو شار و، پابەندکردنی فەرمانبەران بە دەوامی فەرمیی خۆیان و ڕاپەڕاندنی کاروباری ھاووڵاتیان کاری باشی بۆ کراوە، هەروەها کار و پرۆگرامی تایبەتی حکوومەت لە بواری کشتوکاڵ و وەبەرھێنان لە سەرتاسەری کوردستاندا و گرنگیدان و دابینکردنی ئاو و پرۆژەکانی ئاو لە گشت کوردستان و دروستکردنی بەنداو کە بە شێوەیەکی بەرچاو بەردەوامە، لەو کارە گرنگانەن کە دەکرێ ئاماژەیان پێ بکرێت.

بەڕێوەبەری کتێبخانەی ھەولێر ڕوونی کردەوە: لەڕووی پەروەدەوە بودجەی تایبەت دانراوە بۆ کەرتی پەروەردە، لە بواری نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی کتێب و کەرەستەکانی قوتابخانەکان بۆ قوتابیان و دروستکردنی قوتابخانەی نوێ و پەسەندکردنی ئەو مامۆستایانەی کە بە گرێبەست مامۆستا بوون و بۆ گواستەنەوەیان بۆ ھەمیشەیی و، گرنگیدان بە بورای کولتووری و ھونەری کە چەندین فێستیڤاڵ لە شارەکانی کوردستان کراون، گرنگیدان بە ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان و یارمەتیدانیان لە ھەموو بوارەکاندا، گرنگیدان بە پێکھاتەکان بۆ نموونە وەزارەتێک دامەزراوە بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری پێکھاتەکان و ئایدن مەعرووف وەکوو وەزیری پێکھاتەکان دەستنیشان کراوە و کاری زۆر باشی لەسەر کردووە، هەروەها گرنگیدان بە ئایینە جیاوازەکانی کوردستان و ڕێزلینانیان لە کارەکانی حکوومەت بووە.

ناز فەلەکەدین کاکەیی گوتیشی: کابینەی نۆ دەستی کردووە بە داماڵینی چەک کە کارێکە بۆ دابینکردنی ئاسایشی ھاووڵاتیان، بەگشتی کار و چالاکییەکانی کابینەی نۆ بەرز دەنرخێنین و کاری زۆر باشیان کاردووە.

ئاماژەی بەوەش دا: خۆزگە ھەموو خەڵکی نەبووینایە بە سیاسی، کە ھەموومان باس لە سیاسەت دەکەین، ئەمە ھەڵەیە، پێویستە ھەرکەسە و لە بواری خۆیدا کار بکات، با سیاسەت لێگەرێن بۆ سیاسەتوانەکان و ھەرکەس بە گوێرەی پیشەی خۆی چالاکی بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.