Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:19

بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی: ئامادەکارییەکان بۆ هاوکاریکردنی خێزانە کەمدرامەتەکان دەستی پێ کردووە

کوردستان TV
100%


 بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ئامادەکاریی هونەری بۆ هاوکاریکردنی سێ هەزار خێزانی کەمدرامەت لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستی پێ کردووە کە بڕیارە مانگانە لەلایەن بانکی نێودەوڵەتییەوە هاوکاریی ماددییان بکرێت.

بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زەکیە سەید ساڵح، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: ''هاوکاریکردنی خێزانی کەمدرامەت لەلایەن بانکی نێودەوڵەتییەوە بەپێی پلانێکە کە هەریەکەیان سەقفێکی زەمەنییان بۆ دیاری کراوە کە لەڕووی هونەرییەوە چی بکەن و لەڕووی وەرگرتنی بڕیارەوە چی بکەن و دانیشتنەکان ئێستا لە بواری هونەریدایە کە چۆن خێزانەکان دیاری بکرێن و چۆن ناو بنوسرێت، بۆیە ئەو کارە هونەرییانە پێویستن و ئێستا لە قۆناغی کاری هونەریدان.

زەکیە سەید ساڵح ده‌شڵێت: سروشتی کارەکان وایە کە کارێک دەکرێت پلانێک دادەنرێت، بەکۆمەڵێک ڕێکاردا تێپەڕ دەبێت و بانکی نێودەوڵەتی مامەڵە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی دەکات، بۆیە پێویستی بە ڕەزامەندیی ئەوان هەیە و دواتر هەماهەنگیی نێوان هەرێم و بەغدا و دواتر بابەتە هونەرییەکان و هەریەکە لەوانەش سەقفێکی زەمەنیی بۆ دیاری کراوە کە چی بکرێت و دواتر دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن .

ساڵح ڕوونیشی کردەوەته‌وه‌: ئەو پڕۆژەیە کە هاوکاری بۆ سێ هەزار خێزانی کەمدرامەتە، تەنها بۆ سەنتەری پارێزگای دهۆک نییە و بۆ هەموو پارێزگای دهۆکە و 20%یشی بۆ ئاوارە و پەنابەرانە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.